سەردێر

حزبێكی دیكە لە هەڵبژاردنەكانی عێراق كشایەوە

خەڵك-

پەڕلەمانی حزبی شیوعی عێراق لەبەشداریكردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمان عێراق كشایەوە.

ئەمڕۆ شەممە حزبی شیوعی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی حزبەكەیان لەبارەی بەشداریكردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمان ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دۆخی ئێستا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا گونجاو نیە و لەناو پڕۆسەی سیاسیدا ئاڵۆزییەكی زۆر هەیە.

حزبی شیوعی ئاشكراشیكرد، پارەی سیاسی كە لایەنەكان لە دەوڵەت دەستیان كەوتووە لەگەڵ بوونی فشار و چەك لە دەرەوەی یاسا كاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنەكە دەبێت، هیچ هەوڵێكی ڕاستەقینەی لایەنە سیاسییەكانیش نابینین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی شۆڕشی تشرین.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لە سایەی ئەو كەشە ترسناكەی هەیە، قسەكردن لەبارەی ڕەخساندنی دۆخی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی ئازادانە و بێگەرد كە تێیدا دەنگدەر و كاندیدەكان بەئازادی كارەكانیان بكەن، خەیاڵە.