سەردێر

“ئەگەر هەیە سبەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت”

خەڵك-

وتەبێژی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت.

هەمزە رەزیكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی یەك شەممە كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی ئەنجام دەدرێت و لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای تەندروستی و كۆرۆنا دەكرێت.

وتیشی”پێشنیازەكان تاوتوێ دەكرێن و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكرێن”.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان زۆربووە، لە شەپۆلەكانی دیكەی كۆرۆنا ژمارەی تووشبووان وەك ئێستا لە نەخۆشخانەكان زۆر نەبوو، لەو بڕوایەدام لە كۆبوونەوەی سبەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت.

ڕوونیشیكردەوە، زۆربەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، هەڵگری كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتان.