سەردێر

ئەمریکا کەی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە؟

خەڵك-

بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن پابەندە بە هاوکاریکردنی عێراقییەکان، هێزەکانی ئەمریکاش جارێ لە عێراق دەمێننەوە هەرچەنده توانای سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەرەوپێشچووە.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی لە زاری بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، “ئەگەر حکومەتی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانمانی کرد بێ گومان ئێمە جێبەجێی دەکەین و پلانیشی بۆ دادەنێین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە واقیعدا بارودۆخی عێراق جیاوازە، چونکە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوەکو ئێستاش پێویستیان بە ئێمەیە و دەیانەوێت ئێمە لەوێ بمێنینەوە.