سەردێر

نوێترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن زانكۆی جۆنز هۆبكنز بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 192 ملیۆن و 500 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ هەینی، لەلایەن زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 192 ملیۆن 531 هەزار و 709 كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتە 4 ملیۆن و 135 هەزار و 295 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا، پاشان و بەرازیل و هندستان و مەكسیك وپیرۆ و ڕوسیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و كۆڵۆمبیا و فەرەنسا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.