سەردێر

یەكەم حاڵەتی مردن بە كەڕووی ڕەش لە كەركوك تۆماركرا

خەڵك-
لە پارێزگای كەركوك تۆماركردنى یەكەم حاڵەتی مردن بە كەڕووی ڕەش ڕادەگەیەنرێت .

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند”ژنێكی تووشبوو بە كەڕووی ڕەش، لە شەوی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شیفا لە باشووری كەركوك كە بۆ تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان كراوە، گيانی لەدەستدا”.

پێشتر لە چەند شارێكی عیراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك حاڵەتی مردن بە كەڕووی ڕەش تۆماركران، لەو بارەیەشەوە شارەزایەكی بواری نەخۆشییەكان لەبارەی نەخۆشییەكەوە دەڵێت، نەخۆشیيەكی نوێ نیيە وبۆ ئەو كەسانەی كێشەی بەرگری لەش و نەخۆشی درێژخایەنیان نیيە هیچ مەترسی نیيە، بەڵام بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك شەكرە و دڵ و شێرپەنجە و ئەوانەی سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە كاریگەری دروست دەكات.