سەردێر

حاجیاوا.. كارپێكەرێكی مۆلیدە بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە شارەدێی حاجیاوا كەسێك بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (هـ، ئـ، قـ) لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٦ پیشە كاسپ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا گەڕەكی ماكۆك.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە وتەی كەسوكاری ناوبراو لە گەڕەكی سەردەم كارپێكەری مۆلیدەی ئەهلی بووە و بەهۆی تەزووی ڪارەباوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادی ڕانیە ڕادەستی كەسوكاری كارایەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.