سەردێر

ئەمریكا: لە توركیا دووردەكەوینەوە

خەڵك

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت:”توركیای سەردەمی ئەردۆغان وەڵامدەرەوەی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نییە”.

ڤیكتۆریا نۆلاند یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەوروپا و ئەوروپای ئاسیایی لە كۆبوونەوەیەكی كۆنگرێس هێرشی توندی كردە سەر توركیا و ڕایگەیاند، توركیای سەردەمی ئەردۆغان وەڵامدەرەوەی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نییە، دەبێت ئەو پەیامە بە توركیا بگات بەو شێوەیە ئەمریكا دوور دەكەوێتەوە.

یاریدەدەرەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، “توركیا بە قەبارەی خاكی لوبنان لە باكووری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) خاكی داگیركردووە و دانیشتووانی كوردی ئەو ناوچەی دەربەدەر كردووە و ئازاری داون”.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 لە ڕوسیا، ئەمریكا سورە لەسەر سزادانی توركیا و دوورخستنەوەی لە كڕینی فڕۆكەی ئێف 35.