سەردێر

قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە

خەڵك
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دروستكردنی نوشتە، لەلایەن لیژنەكانیانەوە نۆرینگەی غەزالی داخست.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو لە نۆرینگەكەدا لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەی غەزالی لە گەڕەكی كانی كوردە داخست.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی نۆرینگەی غەزال دروستكردنی نوشتە و جادو و فاڵگرتنەوەیە، ئەمەش بەپێی یاسا و رێنماییەكانی كاركردن رێگەپێنەدراوە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتی هەبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە مۆبایلی ژمارە (07708677777)ـەوە بكەن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە