سەردێر

تەندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا 38 توشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانەكان كران، كۆیی گشتی نەخۆشانی ماوەش 138 نەخۆشە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بە دۆخی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، كەهەشت تووشبووی دیكە گیانیان لە دەست داوە.

روونیشیكردەوە كە 38 تووشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 14 حاڵەتیان لەسەر ئامێری cpap و 27 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئێستا 138 توووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە