سەردێر

هاتووچۆی هەولێر؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لە دەستدا و 5ی دیكەش برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان دووئوتومبێلی تایبەت لە نزیك گوندی شاخۆلان، لەدەرەنجامی ڕووداوەكەش كەسێك گیانی لەدەستدا و 5كەسیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، سەرجەم بریندارەكان بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و دەشڵێت ،” نا بۆتیژڕۆیی و بێ ئاگایی لەكاتی لێخوڕین “.