سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ لە چەند كاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەی سێهەمی تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنورەكە لە چەند كاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بەچارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە ، كە لە دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئیستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆكردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ) وەتایبەت دەكرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كردنەوەی نەخۆشخانەی سێهەمی تایبەت بە كۆرۆنا دوای ئەوەدێت، كە ڕێژەیەكی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی كردووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەن پابەندبن بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێ بەجێ بكەن.