سەردێر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی كۆتایی دەنگدەرانی گشتی پەسندكرد

خەڵك
ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی كۆتایی دەنگدەرانی گشتی پەسند كرد و 24 ملیۆن و 299 هەزار و 21 دەنگدەر كارتی بایۆمەتری درێژخایەن و كورت خایەنیان هەیە.

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كۆی گشتی دەنگدەران بریتیە لە 24 ملیۆن و 299 هەزار و 21 دەنگدەر كە كارتی بایۆمەتری درێژخایەن و كورت خایەنیان هەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە كۆی گشتی دەنگدەرانی لەدایكبووی نوێی پەسندكرد، كە لە چوارچێوەی كۆی دەنگدەرانی گشتی ئەژماركراون و ژمارەیان بریتیە لە 988 هەزار و 435 دەنگدەر ، كە ڕێكەوتی لە دایك بوونیان لە نێوان ساڵانی (2001،2002و2003) دایە.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە كۆمسیۆن ژمارەی گشتی دەنگدەرانی تایبەتی دەسنیشانكرد، كە بریتیە لە 195 هەزار و 853 دەنگدەر بەم شێوەی خوارەوە دابەشكراون:

1- ئەوانەی سەربە دام و دەزگا ئەمنیەكانن ، و دەتوانن تەنها بە پێ ی كارتی بایۆمەتری درێژخایەنەوە دەنگ بۆ بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاكەی خۆیان بدەن و كۆی گشتیان بریتیە لە (75727) (حەفتا و پێنچ هەزار و حەوت سەد و بیست و حەوت هەزار ) دەنگدەر و دابەشكراون بە سەر (595) بنكە و (2584) وێستگەی دەنگدان.

2- ئەو دەنگدەرانەی كە ئاوارەو پەنابەرن ‌و ژمارەی كۆتاییان بریتیە لە(120126) دەنگدەر و بە سەر (86) بنكەو (309) وێستگەدا دابەشكراون و دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێ بونی ئێستایان دەنگ بۆ بازنەی دەنگدانی بنەڕەتی خۆیان بدەن.