سەردێر

تەندروستی چەمچەماڵ؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت ، لەئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكێلێك لە سەر ڕێگای كەركوك ــ سلێمانی دوو كەس بریندار بوون.

هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكێلێك لەسەر ڕێگای كەركوك ــ سلێمانی نزیك كۆمەڵگای گۆپاڵە دوو گەنجی تەمەن 19 و 20 ساڵ برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی سەختی برینی یەكێك لەبریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كرا لە سلێمانی و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

‎May be an image of ‎‏‏‏٩‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏‎Emergen‎‏'‏‎‎