سەردێر

تەندروستی هەولێر لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداریی ئەو هاووڵاتیانەی، كە هاوەڵی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنان لە سەنتەرەكانی چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەكاتەوە، كە دەبێت تەنها 1 هاوڵ لەگەڵ نەخۆش بێت و سەردانیكردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكاتەوە، كە سەنتەرەكانی چارەسەری تووشبووانی كۆڕۆنا لەخزمەتی ئێوەدان بۆ چارەسەركردنی توشبووان، بۆیە سەلامەتی و دوور بوونت بە كێشە و گرفتەكان و پاراستنی گیانی خۆتان و خانەوادەتان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنمایی پزیشك و نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستكاری كەل و پەڵ و ئامێرە پزیشكیەكان نەكات تەنها لە ڕێگەی پزیشك یان كارگێڕی نەخۆشخانە نەبێت.

بۆ خۆپاراستن دەبێت ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە پەێڕەو بكەن:
۱.دەبێت تەنها (١) هاوڵ لەگەڵ نەخۆش بێت.
۲.سەردانیكردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
۳.گۆڕینی هاوەڵی نەخۆش سێ ڕۆژ جارێك دەبێ بەپێی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی.
٤.جگەرەكێشان لەنێو نەخۆشخانە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
٥. بردنی كەل و پەلی كارەبایی بەهەموو شێوەیەك قەەغەیە وەك( هیتەرو ، چاپەستی كارەبایی و هیتر….).
٦. هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنمایی پزیشك و نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستكاری كەل و پەڵ و ئامێرە پزیشكیەكان نەكات تەنها لە ڕێگەی پزیشك یان كارگێڕی نەخۆشخانە نەبێت.
۷.پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەران لەخزمەتی ئێوەدان، پێویسته ڕێز لە ئەرك و خزمەتگرتنیان بگیرێت.
٨. پاراستنی كەل و پەلی نەخۆشخانە و پاك و خاوێنی نێو نەخۆشخانە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیە.

‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎