سەردێر

تەندروستی سلێمانی ؛ بەهۆی ڕیژەی توشبوون بە كۆرۆنای دەلتا ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی دەركرد

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەراورد بەچەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەكان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەكەن و ڕێژەی تووشبوونیش بەكۆرۆنا جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەڕێژەیەكی بەرچاو لە هەڵكشاندایە، ژمارەیەك ڕێنمایی دەركرد .

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەرناوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەكان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەكەن، بەپێی پێشبینیەكانی پزیشكان و نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی كۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.

سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكە و سەنتەری سلێمانی دەكات پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەكان لەسەرجەم شوێنە گشتییەكانی وەك بازاڕ و مۆڵ و كافتریا و خواردنگەكان و سەیرانگاكاندا بكەن و هەوڵبدەن بەریەككەوتن كەم بكەنەوە و ئەم ڕێنماییانەش جێبەجێ بكەن.

1. بەكارهێنانی ڤاكسین كە لە ئێستادا هەموو جۆرەكانی بەردەستن.
2. بەكارهێنانی دەستكێش و بەستنی ماك.
3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاك و خاوێنی و خواردنی خۆراكی تەندروست و جل و بەرگ.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی.