سەردێر

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكوەزیرانی یۆنان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی یۆنان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد، سەرۆكوەزیران خواستی خۆی بۆ سەردانیكردنی هەرێم و عێراق دەربڕیوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپەیوەندییە تەلەفونیەكەدا نێچیرڤان بارزانی و كیریاكۆس میتسۆتاكیس هەردوولا پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ یۆنان تاوتوێكراوە و هەردوولا خواستیان بۆ برەودان بە بوارەكانی پەیوەندی، هاوبەشی و هاریكاریی دوولایەنەیان دووپاتكردەوە‌.

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی یۆنان داوای لێبووردنی كرد، كە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دواخرا و ویستی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەردانەكە لە كاتێكی گونجاوی داهاتوودا نیشاندا.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/7/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆكوەزیرانی یۆنان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تیایدا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ یۆنانیان تاوتوێ كرد و هەردوولا خواستیان بۆ برەودان بە بوارەكانی پەیوەندی، هاوبەشی و هاریكاریی دوولایەنەیان دووپات كردەوە.

بەڕێز سەرۆك وەزیرانی یۆنان داوای لێبوردنی كرد كە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دوا خرا و ویستی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەردانەكە لە كاتێكی گونجاوی داهاتوودا نیشان دا.

دوایین پێشهاتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی عیراق و ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان بوو.