سەردێر

گەشت و گوزاری سلێمانی؛ 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لەپارێزگای سلێمانی كردووە

خەڵك
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بە بازاڕكردنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەیەكەم رۆژی جەژنی قوربان ٧٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لەپارێزگای سلێمانی كردووە، پێشبینی دەكرێت كە ١٤ ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاریی هەبێت، دەشڵێت، “٨٥٪یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عیراقن”.

داسیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕكردن لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە میدیای فەرمی یەكێتی ڕایگەیاندووە، لە پێنج ڕۆژی رابردوودا تا یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ٧٠ هەزار گەشتیار لەڕێی بازگەكان و دەروزاوە و فڕۆكەخانەوە، ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە، كە ٨٥٪یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عیراقن و بەشێوەی گرووپ هاتوون.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیمان پلانێكی تۆكمەیان دانا بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران، بەتایبەت لەهەردوو بازگەی تاسڵوجە و عەربەت و فڕۆكەخانەی سلێمانی، جگە لەوەش پێنج لیژنەی جیاوازی گەشتوگوزاری سلێمانی لەئەركدان، بۆ چاودێریكردنی هۆتێل مۆتێل و ریستۆرانتەكان، نرخی شوێنە گەشتیارییەكان و خواردنگەكان و تائێستا هیچ كێشەیەك بۆ گەشتیاران دروستنەبووە و نرخەكانیش جێگیرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنەی كردویانە بۆ ئەو ٧٠ هەزار گەشتیارەی هاتوون، ئەگەر هەر گەشتیارێك تەنها ٢٠٠ دۆلار خەرجبكات ئەوا تا یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ١٤ ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری بووە، كە ئەوەش داهاتێكی باشی ئابورییە بۆ هەرێم و پارێزگای سلێمانی، پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ڕۆژانی جەژن ژمارەی گەشتیارانی هاتوو بگاتە ١٣٠ هەزار كە بەراورد بەجەژنی رەمەزان كە گەیشتبوە ١١٠ هەزار ژمارەكە زیاد دەكات.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان