سەردێر

ئەمریكا؛یەكەم تووشبووی جۆری گۆڕاوی لامبدا تۆماركرا

خەڵك
نەخۆشخانەی هیوستن میسۆدیست لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری گۆڕاوی لامبدا ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەو ویلایەتە تۆماركراوە و دەشڵێت،” جۆری گۆڕاوی لامبدا زووتر بڵاودەبێتەوە و رێژەی كوشندەیی زیاترە”.

نەخۆشخانەی هیوستن میسۆدیست لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە یەكەم حاڵەتی لامبدا تۆماركراوە، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر تووشبووانی ئەو ویلایەتە لە جۆری دەلتایە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ماوەی رۆژێكدا 185 حاڵەت رەوانەی ئەو نەخۆشخانەیە كراوە لەكاتێكدا هیچ كام لەو نەخۆشانە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو لە ژمارەی حاڵەتەكان لەو ویلایەتە تۆماركراوە.

ئاشكراشیكردووە، كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، جۆری گۆڕاوی لامبدا زووتر بڵاودەبێتەوە و رێژەی كوشندەیی زیاترە.