سەردێر

بەوێنە.. قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری بازاڕ دەكات

خەڵك

بە هاوكاری ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگەكانی دیكە، قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری سەرجەم ئەو شوێنانە دەكات كە هاووڵاتییان و گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا ڕووی تێدەكەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پشكنینی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنی و خزمەتگوزارییانەی لەلایەن خاوەن شوێنەكان لەرۆژانی جەژندا پێشكەش بە هاووڵاتیان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەكەن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری سەرجەم چێشتخانە و ڕێستۆانت و كافتریا و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، كە هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش ڕووی تێدەكەن.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی سلێمانی، هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیكاران ڕووبەڕوی رێكای یاسایی دەكاتەوە.

May be an image of food

May be an image of 1 person, standing and indoor

May be an image of 1 person, standing and indoor

 

May be an image of food and indoor