سەردێر

لەكاتی گەڕانەوە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا كۆتایی بە ژیانی خێزانێك هات

خەڵك
خێزانێكی دانیشتووی شاری بەغداد، كە لە سەردانێكی گەشتیاری و چارەسەرییدا هاتبوونە هەرێمی كوردستان، لەكاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕا و لە 5 ئەندامی خێزانەكە 4یان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردووەتەوە، خێزانێكی 5 كەسی لە سەر رێگەی “موسڵ – بەغدا” و لە نزیك قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوون و ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

رونیشكراوەتەوە، خێزانەكە دانیشتووی ناوچەی كازمییەی سەربە شاری بەغدا بوون بەهۆی رووداوەكەوە 4 ئەندامیان “پیاوێك و دوو ژن و منداڵێك” گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو خێزانە لە سەردانێكی گەشتیاریی و چارەسەریدا بوون بۆ باوكەكە و لە پارێزگای دهۆكەوە گەڕاونەتەوە، تەرمەكانیان گواستراوەتە شاری بەغدا.