سەردێر

گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و عیراق بەڕێوەدەچێت

خەڵك
وەزیری دەرەوەی عیراق بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە ئەمەریكا و گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عێراق بەڕێوەدەچێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق گەیشتە ئەمەریكا بە مەبەستی بەشداریكردن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عیراق، كە بڕیارە 23ی تەمموز بەڕێوەبچێت.

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات و 26ی مانگ لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆببێتەوە.

پێشتر نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “كۆتایی ئەم هەفتەیە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمەریكا لە بارەی مانەوە یان كشانەوەی هێزەكانمان بەڕێوەدەچێت”.