سەردێر

پلەكانی گەرما لەهەرێم دادەبەزن

خەڵك-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەی پلەكانی گەرما دابەزینێكی كەم بەخۆوە دەبینێ بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا لەگەڵ خێرایی با (10-25)كم/ك.

ئاشكراشیدەكات، ئەگەری بەرزبوونەوی تۆزێكی سووك هەیە بەتایبەت لە نیوەڕۆە.
ڕوونیشیكردەوە، گەرمترین ناوچەی ئەمڕۆ 2021/7/20 لە هەموو عێراق و هەرێم قەزای خانەقین بوو كە پلەی گەرمی 52.0 پلەی سیلیزی تێدا تۆماكرا!