سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 192 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 192 ملیۆن و 63 هەزار و 181 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 192 ملیۆن و 63 هەزار و 181 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 116 هەزار و 946 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 174 ملیۆن و 765 هەزار و 405 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 19 هەزار و 526 كەس و 624 هەزار و 998 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2017 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.