سەردێر

بەهۆی باران بارین، ئاوی هەولێر تێكدەچێت

خەڵك-
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە بەهۆی باران بارینێكی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەكانی دەوروبەری كە دەكەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەكە شێلوو دەبێت.

ئاشكراشیكرد، بارانەكە دەبێتەهۆی گرتنەوەی ئیفرازەكان، لەبەرئەوە داواكارین دەست بەئاووە بگرن تا چارەسەر دەكرێت.