سەردێر

داوای پشتگیری لە هاشتاگی “پشتگیری لە ئیدارەی خۆسەر” دەكرێت

خەڵك-

ئەندامێكی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەشتاگی پشتگیریكردن لە ئیدارەی خۆسەر هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لە سوریا.
فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەكو ئیدارەیەكی سیاسی لە هەڵكەوتەیەكی دیاریكراودا لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە دەناسرێت، بەتایبەت كە شاندی سیاسی لەلایەن وڵاتانی جیاجیاوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە دەكرێن.

وتیشی”پێویستە بەكارهێنەرانی ئینتەرنت لە هەموو شوێنێكی جیهان بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر، هەنگاو هەڵبگرن و داوا لە وڵاتانی جیهان بكەن ئیداەری خۆسەر بە فەرمی بناسێنن”ز
ئاشكراشیكرد، ئەم ئیدارەیە گەرەنتی ئاشتی لەنێوان میللەتەكانی سوریایە، هەم ئەزموونێكی سەركەوتووە لە ئیدارەدانی گەلانی جیاواز لەو ناوچەیەدا و شایانی ئەوەیە كە وڵاتانی ناوچەكە بەرگری لەم ناوچەیە بكەن هەمبەر حكومەتی ناوەندی و توركیا و گرووپە توندڕەوەكان.

ڕوونیشیكردەوە، مەزڵوم كۆبانێ داوا لە كوردەكانی سوریا و ناوچەكانی دیكە و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەكات پاڵپشتی هاشتاگی پشتگیری لە ئیدارەی خۆسەر ببن.