سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە یەك ڕۆژدا گەیشتە نزیكەی 9 هەزار كەس

خەڵك-
تەنها لە ڕۆژێكدا و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا نزیكەی 9 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ 8 هەزار و 922 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لە بەرامبەریشدا 7 هەزار و 613 كەس چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی تووشبووەكان لە پارێزگاكانی بەغدا و زیقار و دهۆك بوون و هاوكات 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، 31 هەزار و 970 كەس خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا كوتاوە و بەوەش كۆی ئەوانەی خۆیان كوتاوە گەیشتۆتە ملیۆنێك و 184 هەزار و 145 كەس.

No photo description available.