سەردێر

لە یەكەم ڕۆژی جەژن چێشتخانە و كەبابخانەیەك داخرا

خەڵك-
لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا كەبابخانەیەك لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، چێشتخانە و کەبابی نازناز لە سەرای شاری سلێمانی داخرا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران ڕوبەڕوی ڕێکای یاسایی دەکاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: “له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن”.