سەردێر

بە وێنە؛ ئامادەكاری بۆ قوربانی كردن دەكرێت

سلێمانی ـ نزار جەزا
لەدوێنێوە ئاژەڵدارەكان ڕوویان كردۆتە مەیدانەكانی ئاژەڵفرۆشتن و ئاژەڵەكانیان مۆڵاندوون، بۆئەوەی ئەمڕۆ بە هاووڵاتیانیان بفرۆشن.

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاژەڵدارەكان پێشوازییان لە هاووڵاتییان كرد، تەنانەت لەكاتژمێر 9ی بەیانی قەسابێك لەو شوێنانە نەبوو، بۆئەوەی لەگەڵ هاووڵاتییان بچێتەوە ماڵەوە تا ئاژەڵیان بۆ سەرببڕێت.

هێشتا زووە بۆئەوەی دیاری بكرێت، ڕێژەی قوربانیكردن چۆنە، بەڵام وەك دەستپێكی یەكەم ڕۆژ ئاژەڵفرۆشەكان ڕای جیاوازییان هەیە و زۆرێكیان پێیانوایە فرۆشیان كەمە و كەمێكشیان جەختیان لەوەئەوەكردەوە فرۆشیان باشە.

بەهۆی گەرما و وشكەساڵی و هاوكاری نەكردنی حكومەت و بەقاچاخ هێنانی ئاژەڵی سوری و ئێرانی، زیان بەر ئاژەڵدارەكان كەوتووە یان خێریان زۆر كەمبۆتەوە، بۆیە ئەوان لەم دۆخە نیگەرانن و داواكارن هەم حكومەت هاوكاریان بێت، هەم ڕێگری لە هێنانی ئاژەڵی سوری و ئێرانی بكرێت.

بەهۆی نەبوونی ڕێگای حەج، چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ ڕێژەی قوربانی زیاتربێت بەراورد بەساڵانی پێشوو، چونكە ئەوانەی نیازی حەجیان هەبووە، ڕەنگە لێرە قوربانی بكەن.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.