سەردێر

بەوێنە؛ لە مزگەوتێک ڕێنمایی پاراستنی منداڵان لە کۆرۆنا بڵاودەکرێتەوە

خەڵک-ئارام سەردار

بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڕووشەری تایبەت بەڕێنمایی خۆپارێزی لەمزگەوت و شوێنە گشتیەکان دابەش کرد.

د.بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی بڵاوبووەنەوەی جۆری نوێی کۆڕۆنا بەناوی دەلتا، شەپۆڵێکی خێرای نەخۆشیەکە جارێکی تر بڵاودەبێتەوە و ئامارەکان لەهەڵکشاندان.

دەشڵێت، داواکارین لەجەژندا هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و دووری کۆمەڵایەتی بپارێزن، داواش دەکەین سەربڕینی ئاژەڵەکانی بەپێی ڕێنماییەکان بێت، چونکە جۆری نوێی کۆڕۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ڕاستەوخۆ کار لەسیەکان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، بڕووشەری تایبەت بەڕێنمایی خۆپارێزی لەمزگەوت و شوێنەگشتیەکان دابەش دەکەن.