سەردێر

كەركوك.. شەش ئەندامی داعش دەستگیركران

خەڵك

ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شەش چەكداری داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە میانی ئۆپراسیۆنێكدا، شەش ئەندامی داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە كە چواریان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و دژەتیرۆری كەركوك و دووەكەی تریشیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگریی دژەتیرۆی نەینەوا و سەڵاحەدین، داواكراوبوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، دەستگیركراوەكان لە میانی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەوەدا ناوە كە لە ڕیزەكانی داعشدا، چەكداربوون و پاڵپشتیی لۆجستیان بۆ چەكدارانی داعش لە پارێزگای كەركوك دابین دەكرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستگیركراوەكان گیراونەتەبەر.