سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ یەكەم حاڵەتی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنای دەلتا تۆماركرا

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشكنین و دیاری كردنی جۆری گۆڕاو لە كۆڤید 19 (دەلتا ) جۆری گۆڕاوی كۆرۆنای دەلتا لەسلێمانی تۆماركرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشكنین و دیاری كردنی جۆری گۆڕاو لە كۆڤید 19 (دەلتا) بەسەنتەری پشكنینی كۆڤید لەسلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشكنینی كۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان كردنی كۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆماركراوە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دیاری كردنی جۆری گۆڕاوی كۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانكراوە و پشكنین بۆ هاووڵاتیان دەكرێت.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏‎DELTA VARIANT‎‏'‎‎