سەردێر

كازمی: قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەكەین

شاری نوێ‌ و هاچەرخ دروستدەكرێت

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڵێن دەدات بە چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عیراق و بەرنامەی (نیشتەجێكردن)یش ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند”بە پشتیوانی خودا و هەوڵێك كە هەموان بەشدارییان تێدا كرد، ئەمڕۆ بەرنامەی (نیشتەجێكردن)مان دەستپێكرد (داری Dari.iq‬) لەڕێی پێگەیەكی بەرچاوڕوون و ڕێكاریی باشترینێكی دادپەروەرانە كە پشت بە پێوەریی یەكسانی دەبەستێت”.

بە وتەی كازمی”خوازيارن ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، و دروستكردنی شاری نوێ‌ و هاوچەرخ”.

لە كۆتاییدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانى عيراق دەڵێت”بەڵێنمان بە گەلەكەماندا و بەجێمان گەیاند”.

قەیرانی نیشتەجێبوون لە عیراق، بۆ ساڵانی پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە، لە دوای ساڵی 2003وە، هێندەی تر ئەو قەیرانە لەنێو كۆمەڵگەی عیراقیدا قوڵبۆوە، بەبێ‌ ئەوەی هەوڵێكی ڕاستەقینە لەلایەن لایەنە پەیوەنیدارەكانەوە بۆ چارەسەركردنی بخرێتەگەڕ.