سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا مردن بە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 9883 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8278 كەسیش چاكبوونەتەوە و 62 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 40 هەزار و 875 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 9883 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 368 و سلێمانی 584 و هەولێر 425 حاڵەت و دهۆك 976 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 8278 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 262 و هەولێر 112 و دهۆك 658 و كەركوك 223 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 62 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 7 و هەولێر 9 دهۆك 3حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 17892 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە