سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ نزیكەی 2 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا 19 حاڵەتی مرد تۆماركراوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1985 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1032 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 19 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 13320 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 425 كەس و سلێمانی 508 كەس و دهۆك 976 كەس و هەڵەبجە 14 كەس و گەرمیان 55 كەس و ڕاپەڕین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 1032 كەس چاكبوونەوە و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4599 كەس.

No description available.