سەردێر

هەولێر، ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا گیان لەدەستدانی گەنجێكی لێكەوتەوە

خەڵك-
بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی شۆڕش، گەنجێك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی بەتەمەنیش بەشێكی زۆر جەستەی سوتا.


بەپێی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بەرگریی شارستانی هەولێر” كاتژمێر 2:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەڕەكی شۆڕش، بۆیە ڕاستەوخۆ تیمەكانیان پەیوەندیان بە شوێنی ڕووداوەكە كرد و دەركەوت كە ئاگرەكە لە نهۆمی دووەمی خانوویەك كەوتۆتەوە، لە ژورێكی ماڵەكەشدا گەنجێكی تەمەن 30سی ساڵ بەهۆی ڕوداوەكەوە گیانی لەدەستداوە”.

وەك بەرگریی شارستانی هەولێر باسی دەكات”باوكی ئەو گەنجە بۆ ڕزگاركردنی چووەتە نهۆمی دووەم ئەویش ٪40ی جەستەی سوتاوە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكییە و چارەسەری بۆ دەكرێت”.