سەردێر

بەرگی كەعبەى پیرۆز گۆڕدرا

خەڵك-

ئەمڕۆ كە بە ڕۆژی تەرویە ناسراوە، بە بەشداری 60 هەزار حاجی كە سەرجەمیان دانیشتووی سعودیەن ڕوویان لە ناوچەی مینا كرد‌ و لەوێ دەمێننەوە، دواتر بەرەو تەختایی‌ و كێوی عەرەفات دەكەونە ڕێ ‌و پایەی گەورە و سەرەكی حەج بەجێدەهێنن ‌و دوای خۆرئاوابوونیش، عەرەفات بەرەو موزدەلیفە جێدەهێڵن.
شەوی 10ی زیلحیجەش، حاجیان لە مینا دەمێننەوە‌و ووردە بەرد بۆ ڕەمی گەورەی جەمەرات لە یەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان كۆدەكەنەوە، ئەمڕۆ دوو شەممەش سەرۆكایەتی گشتی كاروباری هەردوو مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوی، بەرگی پێشووی كەعبەیان لێكردەوە و بەرگی نوێیان بەسەردا پۆشی.

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو حاجیان تۆمار نەكراوە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمە دووهەم ساڵە ڕێگە بە حاجیانی دەرەوە سعودیە نادرێت، بەشداری حەج بكەن، ئەمساڵ 60 هەزار حاجی بەشداری دەكەنو ساڵێ‌ ڕابردووش تەنها هەزار حاجی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە، پێش ئەو دۆخەی جیهانی گرتووەتەوە، زیاتر لە 2 ملیۆن حاجی بەشداری ئەو مەراسیمەیان دەكرد.