سەردێر

كارەبای هەرێم؛ بەستنی پێوەری زیرەك ڕادەگرێت

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، تا ئێستا زیاتر لە نیوەی هاوبەشانی كارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەك و لە سبەینێوە بەستنی پێوەری زیرەك ڕادەگیرێت.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە سبەینێ دووشەممەوە (2021/7/19) تا رۆژی هەینی (2021/7/23) بەبۆنەی پشووی جەژنی پێرۆزی قوربانەوە، كاری بەستنی پێوەری زیرەك رادەوەستێت.

ڕاشیگەیاندووە، پرۆژەكە لە رۆژی شەممە (2021/7/24) دەست پێدەكرێتەوە و تا ئێستا زیاتر لە نیوەی هاوبەشانی كارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەك.