سەردێر

سەرپەرشتیاری ئەو مزگەوتەی لە هەولێر ئاگری گرت گیانی لەدەستدا

خەڵك-
یەكێك لە سووتاوەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی هەفتەی پێشووی مزگەوتی بارۆگەردی لە هەولێر دوای چەند ڕۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، حاجی عەلی بارۆگەردی، سەرپەرشتیاری مزگەوتی بارۆگەردی لە هەولێر گیانی لەدەستدا، كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەگەڵ 3 كەسی دیكە لەناو مزگەوتەكە بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكە سووتابوو.

لە 10ی ئەم مانگەدا لە ڕووداوێكی لەناكاودا، تانكی گازی مۆلیدەی مزگەوتی بارۆگەردی تەقی و ئاگری تێبەربوو، بەهۆیەوە 4 كەس سووتا و زیانێكی زۆریش بەر مزگەوتەكە كەوت.