سەردێر

دواین زانیاریی و ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 190 ملیۆن و 797 هەزار و 676 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9.30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 190 ملیۆن و 797 هەزار و 676 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 99 هەزار و 170 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 173 ملیۆن و 850 هەزار و 834 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 953 هەزار و 937 كەس و 624 هەزار و 715 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.