سەردێر

داوا دەکرێت لە کوشتارگەکان ئاژەڵی قوربانی سەرببڕدرێت

سلێمانی – نزار جەزا
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی داوا لەهاووڵاتییان دەکات، لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرنەبڕن، بەڵکو لەکوشتارگەکان قوربانییەکانیان بکەن.

ئاری سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان پلانیان داناوە، بۆئەوەی هاوکاربن لەئەنجامدانی قوربانیکردنی هاووڵاتییان، ئەویش لەڕۆژانی جەژندا سەرجەم کوشتارگەکان کراوەدەبن، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت قوربانی بکەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەکوشتارگەکان پزیشکانی ڤێتێرنەری ئامادەییان هەیە، بۆئەوەی پشکنین بۆ ئاژەڵەکان بکەن، بەمەبەستی ئەوەی گۆشتی خراپبوو نەکرێتە قوربانی.

ناوبراو داوا لەهاووڵاتییان دەکات، لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرنەبڕن، بەڵکو لەکوشتارگەکان قوربانییەکانیان بکەن، و لەئێستادا ژینگەی شارەکە ناشرین نەکەن.

ساڵانە لەڕۆژانی جەژندا هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرچاو قوربانی ئەنجامدەدەن، ئەمەش وادەکات لایەنە بەرپرسەکان بۆ ئەم بابەتە ئامادەکاری بکەن.
No description available.