سەردێر

لەسەر ڕێگەی سماقوڵی تڕێلەیەك وەرگەڕا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ئاشكرای دەكات، كە لەسەر ڕێگای سماقوڵی تڕێلەیەك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ١٧-٧-٢٠٢١ كاتژمێر 8:30 خوولەك
لە ڕێگایی (سماقولی) ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر لە جۆری (تڕێلە) كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكە شۆفێرەكەی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و تیمەكانی هاتووچۆش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

May be an image of roadMay be an image of 2 people, people standing and outdoors