سەردێر

چەمچەماڵ.. هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب خنكا

خەڵك

لەسنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب لەئاودا خنكا و دوو كەسی تریش لە دووڕووداوی تردا برینداربوون.


هەڵكەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تەرمێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ،كە گەنجێكی بەڕەگەز عەرەبە و تەمەن (١٩) ساڵان، كە بە وتەی كەسوكارەكەی لەكاتی مەلەكردندا لەئاوی باسەڕە خنكاوە.

ئاماژەی بەوەشدا:”دوای ئەنجامدانی ڕێكارەكان تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی یەكەی فریاكەوتنی خێرا 122 ڕەوانەی پزیشكی داد (طب عدلي) دەكرێت لە سلێمانی”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمشە و لە دوو ڕووداوی تردا دوو بریندار، كە پیاوێكی تەمەن (٣٧) ساڵە شوێنی چەقۆ بەجەستەیەوەیە و مناڵێكی تەمەن (٤) ساڵیش كە ئۆتۆمبێل لێیداوە گەیەنراوتە سەنتەرەكەیان.