سەردێر

حەشدی شەعبی: سێ‌ پاسەوانی والی عیراقی داعش دەستگیركران

خەڵك-
هەواڵگری و زانیاریی سەر بە حەشدی شەعبی، وردەكاریی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی سێ‌ پاسەوانی تایبەتی (والی عیراق)ی ڕێكخراوی داعش و تیرۆریستێكی نزیك لە (والی) ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی سەر بە هەواڵگری و زانیاریی حەشدی شەعبی (بەشی هەواڵگری كەركوك)، بە پاڵپشتی فەوجی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوو ئەنجامدرا و توانرا تیرۆریستێكی نزیك لە (والی پێشووی عیراق) كە پێشر لە ئۆپەراسیۆنێكدا كوژرا، لەگەڵ سێ‌ پاسەوانی تایبەتی والی دەستگیربكرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركردنی ئەوانە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا بوو لە پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین، پرۆسەكەش بەپێی یاداشتی دادوەریی بوو، لەپاش هەوڵێكی هەواڵگری چڕ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەوالًَگری گشتی سەربازیی”.