سەردێر

دوایین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 189 ملیۆن و 175 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 189 ملیۆن زیاتر لە 175 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتنە 4 ملیۆن و نزیكەی 75 هەزار كەس، ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و .چاكبوونەتەوە گەیشتنە 172 ملیۆن و زیاتر لە 805 هەزار كەس.
لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و توركیا و بەریتانیا و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.