سەردێر

عیراق و هەرێم، ژمارەیەكی زۆری تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 9337 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6505 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 هەزار و 112 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 9337 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و زیقار تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1950 لە بەسرە 1351 و لە زیقار 983 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 410 حاڵەت و لە هەولێر 328 حاڵەت و لە دهۆك 569 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6505 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و زیقار بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 30 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 7 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.