سەردێر

سەرۆككۆمار و برێت مەكگۆرگ كۆبوونەوە

خەڵك
سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد لە ڕێكخەری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی تەمموزی 2021 پێشوازیكرد لە برێت مەكگۆرك ڕێكخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و شاندی هاوڕێی و لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی گفتوگۆكرا.

لەكۆبوونەوكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبوارەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كەلتووری لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها دووپاتكرایەوە لەگرنگی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ریشەكێشكردنی لەسەرتاسەری ناوچەكەدا.

سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بۆئەوەشكرد، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عیراق بنەمایەكی گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی ناوچەكەیە، ھاوكات جەختیكردەوە لە پێویستی هاوئاهەنگی بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا و پاراستنی ژینگە.

No description available.