سەردێر

ئێران، ئاماری مەترسیداری تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23655 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23655 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 201 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 464 هەزار و 55 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 86 هەزار و 592 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، زیاتر لە 200 شاری ئێرانی لە دۆخی مەترسیداردان.