سەردێر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەكگۆرگ و كازمی ئاشكرا كرا

 

خەڵك-

 

ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی بەسەرۆكایەتی برێت مەكگۆرگ، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا كۆبووەوە و گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریكا-عێراق، وەبەرهێنان، پاراستنی سەروەری عێراق و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تەوەری سەرەكی گفتوگۆان بووە.

 

ئاشكراشیكرد، لە كۆبونەوەكەدا فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری، كلتوری و بازرگانییەكان تاوتوێ كراون، هەروەها بۆ دۆخی ناوچەكەش جەخت لەزمانی گفتوگۆكراوەتەوە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێك لە عێراقە.