سەردێر

كار بۆ كەمكردنەوە و بنەبڕكردنی كاری كۆڵبەری دەكرێت

خەڵك-

نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری كێشەكان و نەمانی كۆڵبەری سنوورنشینان دەبێت ڕێكاری زانستی لەلایەن كەسانی ئاگادار و سنوورنشینان و بەرپرسانی خۆجێییەوە ئەنجام بدرێت.

عەبدولڕەزا پوور زەهبی نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاند، تا ئێستا بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی كۆڵبەری و ڕێگری لە هاوردەكردنی كاڵای قەدەغە بۆ ناوخۆی ئێران هەوڵی باش ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ یەكە لە ڕێكارەكان نەبووەتەهۆی نەهێشتنی دیاردەی كۆڵبەری كە دەبێت ڕێكاری گونجاو بگیردرێتەبەر.

وتیشی”ناتوانین بە تەنها بە داواكاری ئەو بابەتە بنەبڕ بكەین، بەڵكو دەبێت پلانێكی جێگرەوە بۆ كاری كۆڵبەری پێشكەش بكەین، كە ئەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆڵبەری، ئەگەرنا بە تەواوەتی لەناو ناچێت”.

ئاشكراشیكرد، بەشێك لە كێشەی كۆڵبەر كاری دەوڵەتە، بەڵام بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ پرسی ئابووری و دەروونناسی كە دەبێت لەو بوارەوە لێكۆڵینەوە ئەنجام بدرێت،