سەردێر

گەورەیی و پاداشتی ڕۆژی عەرەفە بۆ موسڵمانان چییە؟

خەڵك-

ڕۆژی دوو شەمە 9ی زیلحجە (19ی تەمموز) ڕۆژی عەرەفەیە، كە تێیدا حاجیان دەچنە كێوی عەرەفە بەو پێیەی ڕوكنێكی سەرەكیە لە فەریزەی حەج، لەهەمان كاتدا موسڵمانانی جیهان لەم ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.

ملا ئەحمەدی قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە عەرەفەیە، بۆیە هەر كەسێك بەڕۆژوو بێیت تاوانی دوو ساڵی ڕەش دەبێتەوە و خێر و پاداشتی زۆری بۆ دەنووسرێت.

ڕۆژی عەرەفە، كە دەكاتە ڕۆژی (٩)ی زیلحجەی كۆچی ڕۆژێكی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت و چەندین فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) لەبارەوە هاتووە:

1- پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة). رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیە ئەوەندەی ڕۆژی عەرەفە خوای گەورە بەندەی تیادا ئازاد بكات لە ئاگری دۆزەخ.

٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە :
پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَي اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ؤالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ). رواه مسلم.
واتە : ڕۆژی عەرەفە ئومێدم وایە بەخوا كەببێت بەكە فارەتی (تاوانی) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.

٣- خێرترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: (خير الدعا‌ء دعا‌ء يوم عرفة ). السلسلە الصحیحە.
واته: خێرترین دوعا، دوعای رۆژی عەرەفەیە.

٤- ڕۆژی عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: (یوم عرفة ويوم النحر وأيام مني عيدنا أهل الإسلام) رواه أبو داود و صححه الألبانی.
واته: رۆژی عەرەفە و ڕۆژی قوربان و ڕۆژانی منی جەژنی ئێمەی موسڵمانن.